|
| كلمة الادارة | |
| آخر المواضيع | |
|
|||||||
الإهداءات |
|
|
أدوات الموضوع | انواع عرض الموضوع |
|
|
#1 |
![]() |
ئه‌گه‌رچي زۆربه‌ي هونه‌رمه‌ندان له‌چاوپێكه‌وتنه رۆژنامهوانييهكاني خۆيان، باسي حه‌ز و ئارهزووهكاني خۆيان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ي هه‌ندێ ئاره‌زوويان سه‌يره و مايه‌ي پێكه‌نينه، بۆيه ئاماده نين باسي بكه‌ن.
هونه‌رمه‌ند ناسر رهزازي، حه‌ز به بهخێوكردني باڵنده‌ي ماڵي ده‌كات، مريشك و كهلهشێري ناياب، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شانسي نييه لهبهخێوكردني په‌له‌وه‌ر، زۆر خزمه‌تيان ده‌كات، به‌ڵام كه گه‌وره ده‌بن يان لێي ده‌دزن ياخود به نه‌خۆشي مردار ده‌بنه‌وه، جگه له‌وه‌ش زۆر حه‌ز به باخداري ده‌كات، ئێستا لهماڵهكهي خۆي له دوكان خهريكيهتي. گۆرانيبێژ زه‌كه‌ريا عه‌بدوڵڵا حه‌ز ده‌كات ببێته خاوه‌ن فڕۆكه‌يه‌كي تايبه‌ت به‌خۆي! ده‌شوترێ له‌وه‌ته‌ي ژني هێناوه هاوڕێكاني كه‌م كردۆته‌وه، زۆريش لهدايكي نزيكه، كه شووقهيهكي داوه‌تێ و خزمهتكارێكي تايبهتيشي بۆ گرتووه، هه‌روه‌ها بڵند عه‌بدوڵڵاش حه‌ز ده‌كات تووتي له بچووكيهوه بهخێوي بكات بۆئه‌وه‌ي فێري قسه‌كردني بكات، به‌ڵام تاوه‌كو ئاماده‌كردني ئه‌م راپۆرته بڵند تووتيهكهي نه‌ماوه، به‌نيازه دانهيهكي تر بكڕێت. هونهرمهندي به‌توانا زياد ئه‌سعه‌د گرنگي به پاره و سه‌روه‌ت نادات، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر حه‌ز به پاره سه‌رفكردن ده‌كات، ئينجا چ پاره سه‌رف بكات و چ پاره‌ي بۆ سه‌رف بكه‌ن لاي ئه‌و هه‌ر يه‌كێكه، ئه‌گه‌ر ئه‌و سيفاتهي نه‌بوايه به‌هۆي ئه‌و تێكست و ئاوازانهي كه به هونهرمهنداني داوه ئێستا ئه‌و يه‌كێك ده‌بوو لهدهوڵهمهندترين هونهرمهندي كورد. ئاواز دانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهير به‌رده‌وام ياري تێنس ده‌كات، هه‌ر ميوانێك بێته ماڵه‌كه‌ي ئه‌گه‌ر ياري تێنس بزانێت لهحهوشهكهي خۆي‌دا ياري تێنسي له‌گه‌ڵ ده‌كات، ته‌نيا هاوڕێيهكي هه‌يه به‌ناوي (كه‌يوان) كه ياريكردني له‌و باشتره، هه‌روه‌ها به‌به‌رده‌وامي سه‌يري بهرنامهكاني “وفاو الكيلاني” ده‌كات، زۆربه‌ي جاريش ئه‌گه‌ر له‌كوردستان نه‌ما دڵنيابه له لوبنانه، ده‌ڵێ “خۆشترين جێگايه له‌دواي كوردستان”. هونه‌رمه‌ند چۆپي فه‌تاح دواي ناوداربووني لهگۆراني كوريدا، ئێستا ئاره‌زووي ئه‌وه‌ي هه‌يه ببێته گۆرانيبێژێكي جيهاني.. هه‌روه‌ها هه‌ردي سه‌ڵاح هاندهرێكي سهرشێتي يانه‌ي بهرشلۆنهيه، ته‌نانه‌ت سێ‌جار چووه‌ته ئيسپانيا بۆ ئاماده‌بووني له‌نێو ياريگا له‌كاتي ياريكردني به‌رشلۆنه له‌گه‌ڵ ريال مه‌دريد، ئاره‌زووي كاري بازرگانيشي هه‌يه، ئه‌مساڵ به‌نيازه پڕۆژه بازرگانييهكهي به بهنزيخانهيهك و شوقه‌يه‌ك ده‌ست پێبكات. دڵنيا قهرهداخي، زۆرترين كات بۆ سه‌يركردني ئه‌فلام كارتۆني منداڵان به‌سه‌رده‌بات، هه‌فته‌ي جارێك تايبه‌ت بۆ كڕيني ئه‌فلام كارتۆني نوێ ده‌چێته بازاڕ، سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه كڕيارێكي باشي ئێكسسواره، به‌تايبه‌ت كريستاڵ، پێشي خۆشه ببێته بازرگانێكي به‌ناوبانگ، به‌ڵام نه‌بوو. ئالان عومهريش داڵ بۆ داڵ به‌ديار فيلمهوه داده‌نيشێت، بڕۆ ماڵه‌كه‌ي ده‌رفه‌ت نييه قسه بكه‌ي، به‌رده‌وام سهيريكردني فيلمه. دوايين dvd لهماڵي ئه‌ودا هه‌يه، كه بێتاقهتيش بوو لهسهيركردني، ئه‌وكات باسي فيلمهكهت بۆ ده‌كات، له‌وه خۆشتر فيلمه‌كه دووباره و سێ باره‌ش ده‌كاته‌وه. ره‌نگه هه‌موو واتێبگه‌ن لۆكه له‌به‌ر شۆخ و شهنگي هێمنيهكهي، حه‌ز لهياري ترسناك نه‌كات، به‌ڵام ئه‌و زۆر حه‌ز به ئهسپسواري ده‌كات! هه‌روه‌ها مۆنيكاي خوشكي كه لهئايندهيهكي نزيك ئه‌لبوومه گۆرانييهكهي بڵاوده‌كاته‌وه، ئاره‌زووي جل كڕينه، ته‌نانه‌ت ژووره‌كه‌ي پڕكردووه له‌جل، هه‌ر جلێكيش بۆ يه‌كجار لهبهري ده‌كات. به‌ڵام كه‌س بههێندهي هونه‌رمه‌ند عاره‌ب عوسمان حه‌ز به گه‌شتي وڵاتان ناكات، هه‌روه‌ها جگه لهڕاوكردن، ئاره‌زووي كۆكردنهوهي چهقۆي بچووكه “قهلهمبڕ”. هه‌ر به‌رپرسێكي بينيبێت داواي قهلهمبڕێكي لێ كردووه! ئێستا لهماڵهكهي جۆڕكێكي پڕ له قهلهمبڕي نايابي هه‌يه!.. هه‌روه‌ها دكتۆر ره‌وه‌ند عوسمان، كه به دكتۆري جوانكاري له‌كوردستان ناسراوه، جگه له‌وه‌ش هونهرمهندێكي مۆسيقييه، ئاره‌زووي بهخێوكردني سه‌گي گرانبه‌هايه، ئێستا له نه‌خۆشخانه تايبهتييهكهي خۆي له‌عه‌نكاوه، هه‌شت دانه له‌م جۆره سهگانهي هه‌يه، كه نرخي هه‌ر يه‌كێك به شه‌ش ده‌فته‌ر دۆلاره، دواي هه‌ر نهشتهرگهرييهك ده‌چێته لايان بهئينگليزي قسه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كات، جگه له‌خۆي كه‌س ناتوانێ نزيكيان بێته‌وه، هێشتا ده‌يه‌وێ ژماره‌ي سهگهكاني زياد بكات!. نوري گهرمياني چه‌ندێك به‌هونه‌رمه‌ند ناسراوه، ئه‌وه‌نده‌ش له‌نێو جهماوهرهكهي به كۆترباز ناسراوه، نووسه‌ري ئه‌م راپۆرته ده‌ڵێت، چه‌ندينجار ئه‌وي له‌نێو مه‌يداني كۆتربازان بينيووه، كه كۆتري له‌ده‌ست بووه، هه‌ندێجاريش كۆترهكهي له‌ده‌ستي ئه‌و كه‌سه بينيووه كه له‌گه‌ڵيدا بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ي خۆي كۆترباز نييه، نه‌يزانيوه ئه‌و كۆترانهي ئه‌و حه‌زي لێيه چ جۆرێك بوون، به‌ڵام ده‌ڵێن “كۆتري گرانبه‌هان”. جگه له‌وه‌ش جارجاره لهمزگهوتێكي نێو بازاڕدا بانگي نوێژ ده‌دات. گۆرانيبێژي لاو ميره ئاره‌زووي سه‌يركردني دراماي مێژوويي و گوێگرتنه له‌قورئان.. هه‌روه‌ها كچه گۆرانيبێژ ناسلي ئاره‌زووي كات به‌سه‌ربردنه له‌گه‌ڵ دنياي ئاژه‌ڵان و سه‌يركردني فيلمي ديكۆمێنتاري تايبه‌ت به ئاژه‌ڵان، زۆريش هاوڕێي سه‌گه، لهوڵاتي سويد سهگێكي هه‌يه به‌ناوي “لاله خان” كه ته‌مه‌ني دوو ساڵه. ده‌شنێ شازادهي پۆپ، هه‌ركاتێك هه‌ست به ماندووێتي بكات، گڵۆپي ژووره‌كه‌ي ده‌كوژێنێته‌وه و مۆم دادهگيرسێنێ، ته‌نيا له‌م كاته‌دا ئه‌و حه‌ز به ته‌نيايي ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و له‌جياتي ئه‌وه‌ي بخه‌وێت، سه‌يري ته‌له‌فزيۆن ده‌كات، ئه‌وه جگه له‌وه‌ي عادهتي خۆي هه‌ر وايه تاوه‌كو شه‌و درهنگێكي زۆر ناخه‌وێت، هه‌رچه‌نده ياري تۆپي پێ بهيارييهكي كوڕانه ناسراوه، به‌ڵام ده‌شنێ حه‌ز بهياري تۆپي پێ ده‌كات و ياريزانێكي خراپش نييه. ئهكتهري كۆميدي ئه‌يام ئه‌كره‌م، كه به شه‌مۆ ناسراوه، له‌ژياني هونه‌ريدا زۆر ڕهشبينه و هه‌ست به‌وه ده‌كات حه‌قي هونه‌ري خوراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاره‌زووي گێڕانه‌وه‌ي به‌سه‌رهاتي خۆي و هاوڕێكاني هيوايهتێكي ئه‌وه. هونهرمهندي به‌ئه‌زموون باكووري، كه ته‌مه‌ني 83 ساڵه، دواي كۆچي دوايي هاوسهرهكهي ئاره‌زووي هێنانهوهي ژني دووه‌مه، كه ته‌مه‌ني له 40 ساڵ زياتر نه‌بێت، ماوه‌ي چه‌ند ساڵێكيشه وازي لهگۆراني گوتن هێناوه و ئاره‌زووي به‌نووسين گرتووه، چه‌ندين كتێبي چاپ كردووه له‌سه‌ر ژيان و چۆنيه‌تي كاركردني گۆرانيبێژه كۆنه‌كان له به‌غدا |
|
|
|
#2 |
![]() |
ده ستت خوشبيت براى به ريز زانيارى جوانن
زور سوبااااس |
|
|
|
#3 |
![]() |
ده ست خؤش هاورئ ي به ريزم
|
♥ ___ ♥ ___ ♥
♥ ___ ♥ ___ ♥
|
| مواقع النشر (المفضلة) |
| الذين يشاهدون محتوى الموضوع الآن : 1 ( الأعضاء 0 والزوار 1) | |
| أدوات الموضوع | |
| انواع عرض الموضوع | |
|
|
المواضيع المتشابهه
|
||||
| الموضوع | كاتب الموضوع | المنتدى | مشاركات | آخر مشاركة |
| كة ورة ى نويز لة روانكة ى قورئان و فة رموودة دا بزانة .. | ئاكو | به‌شى ئايينى كوردى | 3 | 12-29-11 10:06 PM |
| كة ورة ى نويز لة روانكة ى قورئان و فة رموودة دا بزانة .. | ئاكو | به‌شى ئايينى كوردى | 2 | 10-16-11 12:53 PM |
| شه‌وى زیندان | ب ش معروف | قسم القاص و الشاعر ب ش معروف | 5 | 02-08-11 02:40 PM |
| سةيرى ئةم وينة بكة بزانة لةيةك دةجن ؟؟؟ | Rekan | به‌شى بابه‌تى گشتى كوردى | 6 | 12-30-10 03:52 PM |
| جه ند برسيارين به سوود | هريم | به‌شى نوكته وپرسيار و وه‌ڵامى كوردى | 2 | 09-26-10 11:16 PM |
هذا الموقع يستعمل منتجات MARCO1