الوصف

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته اخواني وأخواتي أعضاء منتديات اقليم كوردستان وأسعد الله أوقاتكم بالخير والمحبة... يطيب لي أن أنتهز الفرصة بأن أتقدم لجميع مشرفي وأعضاء منتديات اقليم بالشكر والامتنان على هذه الجهود المتواصلة من أجل بث روح النشاط بالمنتدى، وتوطيد العلاقة فيما بيننا ونشر روح الالفة والتراحم، وتعطير صفحات منتدانا بالمتعة والفائدة. لذا،فأني أحمد الله على هذا التوفيق ومن ثم أود أن أشكر الجميع على هذا التعاون آملاً من الجميع الاستمرار في هذا العطاء... كلمة الإدارة

آخر 10 مواضيع
غير جبل ولاتغير طبيعه           »          أحباب جربا           »          نصيحة المفتي في ظل كثرة الفتن           »          اسلامنا وسطيه واعتدال وليس تطرف وتشويه صورة الاسلام الحقيقيه           »          ما الفرق بين وحدة الوجود والشرك والإلحاد والتوحيد           »          الرحيل           »          أنتَ           »          ثورة روج آفا           »          للكوردقضية واحدة           »          افتح يا سمسم...



إضافة رد
انشر الموضوع
 
أدوات الموضوع انواع عرض الموضوع
قديم 02-05-2013, 11:41 PM   #1
( جوهرة المنتدى )


الصورة الرمزية *كوردستانية*
*كوردستانية* غير متواجد حالياً

بيانات اضافيه [ + ]
 رقم العضوية : 6
 تاريخ التسجيل :  Sep 2010
 أخر زيارة : 03-24-2014 (07:53 PM)
 المشاركات : 30,809 [ + ]
 التقييم :  619
 الدولهـ
kurdistan
 الجنس ~
Female
 MMS ~
MMS ~
 SMS ~
کوردستان
ئه‌ي کوردستان
خاکت ده‌رماني ده‌رده‌
ئه‌ي نيشتمان
:ala:
لوني المفضل : Cornflowerblue
افتراضي ژيان‌و خه‌باتي‌ پێشه‌وا قازي‌ محه‌مه‌د



ژيان‌و خه‌باتي‌ پێشه‌وا قازي‌ محه‌مه‌د



له‌ به‌ره‌به‌ياني‌ ‌ 10ي‌ خاكه‌لێوه‌ي‌ ساڵي‌ ‌ 1326ي‌ هه‌تاوي (1947.3.30 زاييني) ‌دا پێشه‌وا قازي‌, حه‌مه‌حوسێن خان‌ سه‌يفي‌ قازي‌(ئامۆزاي‌ پێشه‌وا) ‌و ئه‌بولقاسم‌ سه‌دري‌ قازي‌( براي‌ پێشه‌وا) به‌ دواي‌ حوكم دران له‌دوو دادگاي‌ ناعادلانه‌‌و فه‌رمايشي‌دا به‌ده‌ستي‌ چه‌په‌ڵي‌ دوژمناني‌ گه‌لي‌ كورد له‌ چوارچراي‌ شاري‌ مه‌هاباد, واته‌ هه‌ر له‌و شوێنه‌ي‌ كه‌‌ ‌‌ 2ي‌ رێبه‌نداني‌ 1324هه‌تاوي(1946.1.22زاييني) دا كۆماري‌ كوردستاني‌ لێ‌ راگه‌يه‌ندرابوو, له‌ سێداره‌ دران‌و شه‌هيد كران‌و هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ له‌سه‌ر شان‌و پيلي‌ خه‌ڵكي‌ به‌ شه‌ڕه‌في‌ مه‌هاباد له‌ گۆرستاني‌ مه‌لا جامي‌ به‌ خاكي‌ پيرۆزي‌ نيشتمان سپێردران.


حيزبي‌ دێمۆكراتي‌ كوردستان له‌ ‌ 10ي‌ خاكه‌لێوه‌ي‌ 1358هه‌تاوي (1979.3.30 زاييني) ئه‌و رۆژه‌ي‌ وه‌ك رۆژي‌ شه‌هيداني‌ كوردستاني‌ راگه‌ياند. ئه‌گه‌ر پێش ئه‌و ده‌م, له‌به‌ر زه‌خت‌و زۆري‌ به‌كرێگيراواني‌ شاي‌ ديكتاتۆر مه‌جالي‌ به‌ڕێوه‌بردني‌ رێوره‌سم به‌و بۆنه‌يه‌وه‌ نه‌بوو, به‌ڵام به‌ دواي‌ رووخاني‌ حكوومه‌تي‌ پاشايه‌تي‌دا به‌ تايبه‌تي‌ دواي‌ ئه‌وه‌ي‌ كه‌ حيزب ئه‌م رۆژه‌ي‌ به‌و ناوه‌ ناودێر كرد, هه‌موو ساڵێ‌ له‌ وه‌ها رۆژێك دا رێز له‌ شه‌هيدان‌و سه‌رقافله‌يان پێشه‌وا قازي‌ ده‌گيرێ‌.
راسته‌ پێشه‌وا قازي‌ سه‌ركۆماري‌ كوردستان‌و به‌ديمه‌نترين كه‌سايه‌تيي‌ موكريان بوو و له‌ هه‌موو ناوچه‌كان نێو به‌ده‌ره‌وه‌‌و ناسراو بوو, به‌ڵام تا چه‌ند ساڵ‌ دواي‌ شه‌هيد كرانيشي‌ بۆ گه‌لي‌ كورد به‌ تێكڕا به‌و شێوه‌يه‌ كه‌ ده‌بێ‌ بناسرێ‌ نه‌ناسرابوو, يا ئه‌گه‌ر ناسرابووش ئه‌و رێزه‌ي‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا لێي‌ ده‌گيرێ‌ لێي‌ نه‌ده‌گيرا. پێويسته‌ زۆر له‌وه‌ زياترلێ كۆلينه‌وه له‌سه‌ر كه‌سايه‌تيي‌ پێشه‌وا بكرێ‌ تا به‌و جۆره‌ي‌ شياوي‌ ئه‌وه‌, بناسرێ‌.
قازي‌ محه‌ممه‌د كوڕي‌ قازي‌ عه‌لي‌, كوڕي‌ ميرزا قاسم قازي‌يه‌. رابردووي‌ ئه‌و بنه‌ماڵه‌يه‌ له‌ شاري‌ سابڵاغ بۆ چوار سه‌ده‌ پێشتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ئه‌وان نه‌ ته‌نيا له‌لاي‌ خه‌ڵك به‌ڵكوو له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران‌و به‌رپرساني‌ حكوومه‌تييش, جێگه‌ي‌ رێز‌و ته‌قدير بوون.
قازي‌ عه‌ليي‌ باوكي‌ پێشه‌وا, له‌ ‌ 1930 له‌ مه‌هاباد رێكخراوێكي‌ كورديي‌ به‌ ناوي‌ "بزووتنه‌وه‌ي‌ محمد" پێك هێنا. ناوبراو له‌گه‌ڵ‌ جووڵانه‌وه‌ي‌ شێخ محه‌مه‌د خياباني‌ له‌ ته‌ورێز پێوه‌ندي‌يان هه‌بوو, تا ساڵي‌ ‌ 1934يش كه‌ فه‌وتي‌ كردوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ به‌رده‌وام بووه‌.
قازي‌ عه‌لي‌, دوو كوڕي‌ هه‌بووه‌, يه‌كيان ئه‌بولقاسم قازي‌ ناسراو به‌ سه‌دري‌ قازي‌ بووه‌ كه‌ يه‌ك دوو ده‌وره‌ له‌لايه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ كراوه‌ته‌ نوێنه‌ري‌ مه‌جليس‌و ئيعتيبار‌و نفووزێكي‌ تايبه‌تي‌ هه‌بووه‌. دواي‌ ته‌واوبووني‌ ده‌وره‌كه‌شي‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ي‌ پێشه‌وا, بۆ راپه‌راندني‌ كاره‌ سياسي‌يه‌كان‌و ياريده‌داني‌ خه‌ڵك هه‌ر له‌ تاران مابۆوه‌.
قازي‌ محه‌ممه‌ديش كه‌ ساڵي‌ ‌ 1900ي‌ زاييني‌ له‌و بنه‌ماڵه‌ به‌ فه‌رهه‌نگه‌دا له‌دايك بووه‌, هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاي‌ لاوي‌يه‌وه‌ هه‌ستي‌ نيشتمانپه‌روه‌ريي‌ تێدا به‌ هێز بووه‌‌و زۆري‌ عه‌لاقه‌ به‌ خوێندني‌ علوومي‌ كۆن‌و تازه‌ هه‌بووه‌‌و زۆر زوو له‌م باره‌يه‌وه‌ پێ‌گه‌يشتوه‌‌و زۆري‌ هه‌وڵ‌ داوه‌ زماني‌ بێگانانيش فێر بێ‌. جگه‌ له‌ عه‌ره‌بي‌‌و فارسي‌‌و كوردي‌ ده‌گه‌ڵ‌ زماني‌ فه‌رانسه‌يي‌‌و ئينگليسي‌‌و تا راده‌يه‌كيش رووسي‌ ئاشنايه‌تيي‌ هه‌بووه‌.
قازي‌ محه‌ممه‌د زۆري‌ حه‌ز به‌ تێكه‌ڵاوي‌ ده‌گه‌ڵ‌ ئه‌هلي‌ فه‌زل‌و زاناياني‌ زه‌مان‌و پياو چاكان‌و كورداني‌ نيشتمانپه‌روه‌ر‌و سه‌رۆك عه‌شيره‌ته‌كان هه‌بووه‌.
به‌ دواي‌ فه‌وتي‌ باوكي‌دا بووه‌ به‌ قازيي‌ شار. له‌ به‌ر ئۆگريي‌‌ زۆر‌ به‌ كاري‌ فه‌رهه‌نگي‌‌و به‌ره‌و ژوور بردني‌ زانياريي‌ خه‌ڵك, له‌ ساڵه‌كاني‌ به‌ر له‌ ‌ 1941و دواتريش بۆ يه‌ك دوو ساڵ‌ به‌رپرسايه‌تيي‌ ئيداره‌ي‌ فه‌رهه‌نگ‌و ئه‌وقافي‌ شاري‌ مه‌هابادي‌ به‌ ئه‌ستۆوه‌ گرتوه‌‌و خزمه‌تي‌ به‌رچاوي‌ فه‌رهه‌نگيي‌ كردوه‌‌و له‌ كاتي‌ به‌رپرسايه‌تيي‌ ئه‌ودا, يه‌كه‌م مه‌دره‌سه‌ي‌ كچان له‌ مه‌هاباد كراوه‌ته‌وه‌.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندي‌يه‌ش دا ده‌گه‌ڵ‌ زۆربه‌ي‌ خوێندكاران, رۆشنبيران‌و مامۆستاكان زۆر نزيك بووه‌.
قازي‌ محه‌ممه‌د حورمه‌تي‌ تايبه‌تيي‌ بۆ دامه‌زرێنه‌راني‌ كۆمه‌ڵه‌ي‌ ژـ ك هه‌بووه‌. له‌ چه‌ند ساڵ‌ ده‌وره‌ي‌ بێ‌ حكوومه‌تييش دا واته‌ 1941 تا 1945 كه‌ كۆماري‌ كوردستان پێك هاتوه‌, له‌ به‌ڕێوه‌چووني‌ كار‌وباره‌كان داو به‌ تايبه‌تي‌ له‌ چاره‌سه‌ركردني‌ كێشه‌‌ عه‌شيره‌يي‌يه‌كان‌دا نه‌خشي‌ به‌رچاوي‌ هه‌بووه. زۆر له‌ دامه‌زرێنه‌راني‌ ژـ ك راوێژيان له‌گه‌ڵ‌ كردوه‌‌و زۆريان خۆش ويستوه‌‌و گه‌لێكيان هه‌وڵ‌ ده‌گه‌ڵ‌ داوه‌ تا ببێته‌ ئه‌ندامي‌ ژ ـ ك. زۆر له‌ گرێوگۆڵي‌ كاري‌ رۆژانه‌ي‌ خه‌ڵك له‌ ديواني‌ ئه‌ودا كه‌ "مه‌حكه‌مه‌يان" پێ‌گوتوه‌, كراونه‌وه‌.
قازي‌ له‌ روانگه‌ي‌ نوێنه‌راني‌ بيگانه‌شه‌وه‌ كه‌ ئه‌وكات ئێرانيان له‌نێو خۆيان دا دابه‌ش كردبوو حورمه‌تي‌ تايبه‌تيي‌ هه‌بووه‌. هه‌ر كه‌س چۆته‌ مه‌هاباد تێكۆشاوه‌ به‌ر له‌ هه‌موو كه‌س چاوي‌ به‌ ناوبراو بكه‌وێ‌. بانگ كراني‌ بۆ سۆڤيه‌ت هه‌ر له‌م پێوه‌ندي‌يه‌دا بووه‌, كه‌ ده‌گه‌ڵ‌ هه‌يئه‌تێكي‌ گه‌وره‌ چۆته‌ باكۆ.


 

رد مع اقتباس
قديم 02-05-2013, 11:45 PM   #2
( جوهرة المنتدى )


الصورة الرمزية *كوردستانية*
*كوردستانية* غير متواجد حالياً

بيانات اضافيه [ + ]
 رقم العضوية : 6
 تاريخ التسجيل :  Sep 2010
 أخر زيارة : 03-24-2014 (07:53 PM)
 المشاركات : 30,809 [ + ]
 التقييم :  619
 الدولهـ
kurdistan
 الجنس ~
Female
 MMS ~
MMS ~
 SMS ~
کوردستان
ئه‌ي کوردستان
خاکت ده‌رماني ده‌رده‌
ئه‌ي نيشتمان
:ala:
لوني المفضل : Cornflowerblue
افتراضي رد: ژيان‌و خه‌باتي‌ پێشه‌وا قازي‌ محه‌مه‌د





قازي‌ محه‌ممه‌د كه‌ بوو به‌ ئه‌ندامي‌ "كۆمه‌ڵه‌ي‌ ژ ـ ك"و ناوي‌ نهێنيي‌ "بينايي‌" بۆ دانرا, ئومێدێكي‌ زياتري‌ به به‌رپرسان‌و خه‌ڵك دا. له‌ ئاكامي‌ ده‌ركي‌ به‌ وه‌خت‌و شه‌هامه‌تي‌ سياسيي‌ ئه‌و و به‌ قه‌ناعه‌ت گه‌يشتني‌ به‌رپرساني‌ كۆمه‌ڵه‌دا بوو كه‌ "ژـ ك" بوو به‌ "حيزبي‌ دێمۆكراتي‌ كوردستان"‌و وه‌ك حيزبێكي‌ دێمۆكرات‌و پێشكه‌وتوو ده‌ستي‌ كرد به‌ تێكۆشان. قازي‌ له‌به‌ر حورمه‌تي‌ تايبه‌تي‌ كه‌ بۆ "ژـ ك"ي‌ هه‌بوو, رۆژي‌‌ دامه‌زراني‌ حيزبي‌ دێمۆكراتيشي‌ هه‌ر به‌ ‌ 25ي‌ گه‌لاوێژ رۆژي‌‌ دامه‌زراني‌ ژـ ك دانا‌و هه‌ر بۆيه‌ش سه‌رنجي‌ زۆربه‌ي‌ نيزيك به‌ ته‌واوي‌ به‌رپرساني‌ بۆ تێكۆشان له‌ نێو حيزبي‌ دێمۆكراتي‌ كوردستان راكێشا. حيزب زۆر به‌ توندي‌ په‌لوپۆي‌ هاويشت‌و تێكۆشاني‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌ي‌ ئازادي‌ كوردستان دا په‌ره‌ي‌ سه‌ند. قه‌يراني‌ به‌ زۆر لكاندني‌ كوردستاني‌ به‌ ئازه‌ربايجانه‌وه‌ي‌ ره‌واندوه‌و ناچاري‌ كردن‌ كردن حيسابي‌ جياواز بۆ كوردستان بكه‌ن. به‌ دواي‌ به‌ستني‌ يه‌كه‌م كۆنگره‌دا, له‌ ‌ 2ي‌ رێبه‌نداني‌ ‌ 1324ي‌ هه‌تاوي(1946.3.30) ‌دا به‌ به‌شداريي‌ نوێنه‌ري‌ پارچه‌كاني‌ ديكه‌ي‌ كوردستان‌و مه‌لا مسته‌فاي‌ بارزاني‌‌و سه‌رۆك عه‌شيره‌ت‌و نوێنه‌راني‌ هه‌موو چين‌و توێژه‌كاني‌ كوردستان پێكهاتني‌ يه‌كه‌م كۆماري‌ كوردستاني‌ راگه‌ياند.
ئه‌گه‌ر تا ئه‌وده‌م جارجار له‌ رۆژنامه‌ي‌ "كوردستان"دا به‌ ناوي‌ پێشه‌وا باسي‌ لێ‌ ده‌كرا, له‌ دواي‌ دامه‌زراني‌ كۆماره‌وه‌ به‌ شێوه‌ي‌ ره‌سمي‌ عينواني‌ پێشه‌وايي‌ پێ‌ به‌خشرا‌و ئه‌و ناوه‌ تا ئێستاش له‌نێو كۆڕ‌وكۆمه‌ڵي‌ خه‌ڵك دا هه‌ر باوه‌.
پێشه‌وا مرۆڤێكي‌ گه‌لێك به‌ فه‌رهه‌نگ, دڵساف, خۆش به‌يان, ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر دۆست, به‌ راوێژ‌و له‌ عه‌يني‌ كات دا سياسي‌‌و دێمۆكراتێكي‌ نيشتمانپه‌روه‌ر‌و گه‌ل خۆشه‌ويست بوو, له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو چين‌و توێژێك جۆشي‌ ده‌خوارد‌و له‌ كاتي‌ پێويست دا له‌ هه‌ست‌و هێزيان كه‌ڵكي‌ وه‌رده‌گرت.
قازي‌ محه‌ممه‌د برايه‌تي‌‌و يه‌كگرتوويي‌ كوردي‌ پێ‌ گه‌وره‌ترين هۆي‌ سه‌ركه‌وتن بوو. هه‌ربۆيه‌ له‌ زۆربه‌ي‌ وتاره‌كاني‌ كه‌ له‌ رۆژنامه‌ي‌ "كوردستان"ي‌ ئه‌وكات دا چاپ كراون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ي‌ يه‌كيه‌تي‌‌و برايه‌تي‌ دواوه‌‌و به‌ مه‌رجي‌ سه‌ركه‌وتن‌و كۆڵه‌كه‌ي‌ راگرتني‌ كۆمار‌و هۆي‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمناني‌دا زانيوه‌.
هه‌رچه‌ند ده‌يزاني‌ دوژمنه‌كاني‌ كورد راست ناكه‌ن به‌ڵام له‌ وتووێژدا زۆر به‌ راشكاوي‌ راي‌ده‌گه‌ياند كورد حه‌ز ده‌كا له‌ رێگاي‌ ئاشتي‌يه‌وه به‌ مافي‌ خۆي‌ بگا, به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ‌ ئه‌وه‌ي‌ بۆي‌ بكرێ‌ ده‌ي‌كا.
ئه‌وه‌ي‌ پێويست بوو زۆر به‌ راشكاوي‌ به‌ شا‌و قه‌وامي‌ راگه‌ياندوه‌, قامكي‌ له‌سه‌ر زه‌عفه‌كانيان به‌رانبه‌ر به‌ گه‌لي‌ كورد داناوه‌. به‌ ئاشكرا پێي‌ گوتون, ئێوه‌ له‌ قسه‌كاني‌ خۆتان دا دوو دڵن‌و ناتانه‌وێ‌ مه‌سه‌له‌ي‌ كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
كاتێك پێشه‌وا له‌لايه‌ن "قوام السلگنه" بۆ تاران ده‌عوه‌ت ده‌كرێ‌‌و له‌ رێكه‌وتي‌ ‌ 28ي‌ ژوئه‌ني‌ ‌ 1946 ده‌چێته‌ تاران, له‌لايه‌ن ژماره‌يه‌ك له‌ وه‌زيران, نوێنه‌راني‌ پارلمان‌و نوێنه‌ري‌ كورده‌كاني‌ تاران‌و نوێنه‌ري‌ حيزبه‌كان‌و يه‌كيه‌تيي‌ كرێكاران له‌ فرۆكه‌خانه‌ پێشوازيي‌ لێ‌ ده‌كرێ‌.
رۆژنامه‌ي‌ "ايران ما" هه‌ر ئه‌وكات ده‌نووسێ‌: "ئێستا كه‌ قازي‌ محه‌ممه‌د له‌ تارانه‌‌و ئازاديخوازان چاويان پێي‌ كه‌وتوه‌, ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌ بير‌وڕاي‌ ئه‌و به‌رقه‌راريي‌ ئازادي‌‌و دێمۆكراسي له‌ ته‌واوي‌ ئێران دايه‌‌و, مافي‌ كۆمه‌ڵايه‌تي‌‌و سياسي‌‌و ئينساني‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ي‌ كورديش له‌ گۆڕێ‌ دايه‌. هه‌ر كارێكي‌ به‌ سوودي‌ دێمۆكراسي بێ‌ له‌لايه‌ن پێشه‌واي‌ كوردستانه‌وه‌ به‌ دڵه‌وه‌ پێشوازي‌ لێ‌ ده‌كرێ‌. هيوادارين جه‌نابي‌ قه‌وام له‌و سه‌فه‌ره‌ مێژوويي‌يه‌ كه‌ڵك وه‌رگرێ‌."
ئه‌و له‌ كاتي‌ ماڵئاوايي‌ له‌گه‌ڵ‌ مه‌لا مسته‌فا ده‌ڵێ‌: "من خۆم فيداي‌ خه‌ڵكي‌ ده‌كه‌م‌و هيچ كات وه‌ك پيشه‌وه‌ري‌‌و سه‌راني‌ ئازه‌ربايجان ناكه‌م تا وڵاته‌كه‌م له‌ خوێن دا شه‌ڵاڵ بێ‌‌و هه‌زاران كه‌س به‌ كوشت بچن."
پێشه‌وا‌و هاوڕێياني‌ ئه‌وه‌نده‌ي‌ له‌ ماوه‌ي‌ يازده‌ مانگي‌ كۆماردا هه‌وڵيان دا, هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له‌و دادگا فه‌رمايشي‌يانه‌ي‌ بۆ موحاكه‌مه‌ كردنيان دانرا بوو, له‌ خۆبردوويي‌‌و ئازايه‌تي‌يان له‌ خۆيان نيشان داوه‌.
له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو ناره‌حه‌تيي‌ ده‌رووني‌‌و ئه‌و ژيانه‌ تاڵه‌ي‌ كه‌ له‌ به‌نديخانه‌ي‌ پادگاني‌ مه‌هاباددا بۆيان پێك هاتبوو, نه‌ ته‌نيا بڕوايان به‌ كوردايه‌تي‌‌و رزگاري لاواز نه‌بوو به‌ڵكوو زۆر جيدديتر‌و به‌ وره‌تر ببوون.
ئه‌وان له‌ مولاقاتێكي‌ نهێني‌دا كه‌ له‌گه‌ڵ‌ يه‌ك دوو مرۆڤي‌ جێي‌ باوه‌ڕ بوويانه‌, فه‌رموويانه‌: "ئێمه‌يان فريودا, با نه‌ته‌وه‌ي‌ كورد فريو نه‌خوا‌و خه‌باتي‌ خۆي‌ بۆ رزگاري‌‌و سه‌ربه‌ستي‌ درێژه‌ بدا‌و چه‌ك دانه‌نێ‌". هه‌روه‌ها گوتبوويان كه‌ زۆريان زه‌خت خستووينه‌ سه‌ر تا نامه‌يه‌ك بۆ مه‌لا مسته‌فا بنووسين ده‌ست هه‌ڵ‌بگرێ‌. به‌ڵام ئێمه‌ نه‌ته‌نيا شتي‌ وا نانووسين به‌ڵكوو پێمان وايه‌ ئه‌وه‌ي‌ بۆي‌ ده‌كرێ‌ ده‌بێ‌ ده‌گه‌ڵ‌ ئه‌و ناپياوانه‌ بيكا.
ئازايه‌تي‌يان له‌ دادگاكان دا به‌ راده‌يه‌ك بووه‌ كه‌ ئه‌فسه‌ره‌كان سه‌ريان سوڕماوه‌. له‌ راستي‌دا ئه‌و دادگايه‌ ئه‌مريكا‌و ئينگليسيشي‌ له‌ پشت بوو. هه‌رچه‌ند جگه‌ له‌ كاربه‌ده‌ستاني‌ خۆيان كه‌سي‌ غه‌ريبه‌ي‌ لێ‌ نه‌بووه‌, به‌ڵام هه‌ر له‌ رێگاي‌ ئه‌وانه‌وه‌ زۆر شت بڵاو بۆته‌وه‌ كه‌ پێويسته‌ بيزانين.


 

رد مع اقتباس
قديم 02-05-2013, 11:52 PM   #3
( جوهرة المنتدى )


الصورة الرمزية *كوردستانية*
*كوردستانية* غير متواجد حالياً

بيانات اضافيه [ + ]
 رقم العضوية : 6
 تاريخ التسجيل :  Sep 2010
 أخر زيارة : 03-24-2014 (07:53 PM)
 المشاركات : 30,809 [ + ]
 التقييم :  619
 الدولهـ
kurdistan
 الجنس ~
Female
 MMS ~
MMS ~
 SMS ~
کوردستان
ئه‌ي کوردستان
خاکت ده‌رماني ده‌رده‌
ئه‌ي نيشتمان
:ala:
لوني المفضل : Cornflowerblue
افتراضي رد: ژيان‌و خه‌باتي‌ پێشه‌وا قازي‌ محه‌مه‌د






پێشه‌وا هه‌ر جارێك له‌و دوو جاره‌ كه‌ به‌ ناو دادگايي‌ كراوه‌ زياتر له‌ چوار سه‌عات قسه‌ي‌ كردوه‌‌و به‌ قه‌ولي‌ سه‌روان شه‌ريفي‌ كه‌ وه‌كيلي‌ بووه‌ "ئه‌وه‌ قازي‌ محه‌ممه‌د بووه‌ كه‌ حكوومه‌تي‌ موحاكه‌مه‌ كردوه‌‌و له‌ هه‌موو بوارێكه‌وه‌ هێناويه‌ته‌ ژێر پرسيار".
رۆژنامه‌ي‌ "ئازادي‌" كه‌ له‌و سه‌رده‌م دا له‌ به‌غدا به‌ زماني‌ كوردي‌ ده‌رده‌چوو, له‌مه‌ر پشتگيريي‌ ئه‌مريكا‌و ئينگليس له‌و موحاكه‌مه‌يه‌ نوسيبووي‌: "ئيستيعماري‌ ئينگليس‌و ئه‌مريكا له‌ وجوودي‌ قازي‌ محه‌ممه‌د ‌وهاوڕێكاني‌دا دوژمني‌ هه‌ره‌ سه‌رسه‌ختي‌ خۆيان ده‌دي‌. ئومێديان هه‌بوو بتوانن به‌ چۆكيان دابێنن‌و له‌ به‌نديخانه‌ش نوێنه‌ره‌كانيان چوون ده‌گه‌ڵيان دوان تا بتوانن بۆ لاي‌ خۆيانيان رابكێشن, به‌ڵام هيچ كات سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. دواتريش رۆژنامه‌ي‌ "ئازه‌ربايجان" له‌ باكۆ نوسيبووي‌ قازي‌ محه‌ممه‌د به‌ نوێنه‌ري‌ ئه‌مريكا (جورج ئالێن)ي‌ گوتبوو, گه‌لي‌ كورد چاوه‌ڕوانيي‌ هيچ چاكه‌يه‌كي‌ له‌ وڵاتاني‌ ئيستيعماري‌ نيه‌.
"نه‌جه‌فقوليي‌ په‌سيان" وته‌كاني‌ پێشه‌وا له‌ دادگادا له‌ چه‌ند رسته‌دا خولاسه‌ ده‌كاته‌وه‌‌و ده‌نووسێ‌: "له‌ كاتي‌ موحاكه‌مه‌دا قازي‌ محه‌ممه‌د په‌لاماري‌ ده‌برده‌ سه‌ر سياسه‌ت‌و ئاكاري‌ ده‌وڵه‌تي‌ تاران‌و ده‌يگوت: "من له‌ قوژبني‌ گرتووخانه‌ ده‌نگي‌ خۆم به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ دژي‌ ده‌وڵه‌تي‌ تاران‌و سه‌رۆكه‌كاني‌‌و ده‌ڵێم تاوانبار ئێوه‌ن نه‌ك ئێمه‌. ئێوه‌ وڵاتتان لێ‌ داگيركردووين"
رۆژنامه‌نووسێكي‌ ديكه‌ به‌ نێوي‌ "سليمان.خ" له‌ نووسراوه‌كاني‌دا ده‌ڵێ‌, قازي‌ گوتي‌: "ته‌واوي‌ ئه‌م به‌سه‌رهات‌و رووداوانه‌ ئاكامي‌ سياسه‌تي‌ داگيركه‌رانه‌ي‌ ده‌وڵه‌ته‌. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ته‌واوي‌ كوردان به‌خائين ده‌زانێ‌ با ده‌ست له‌و مه‌ڵبه‌نده‌ هه‌ڵ‌بگرێ‌, ئه‌گه‌ر به‌ نيشتمانپه‌روه‌ريشيان ده‌زانێ‌ با لێ‌ بگه‌ڕێ‌ خۆيان كاروباري‌ خۆيان بگرنه‌ ده‌ست."
له‌ به‌ڵگه‌‌و رۆژنامه‌كاني‌ يه‌كيه‌تيي‌ سۆڤيه‌تي‌ پێشوودا زۆر شت له‌م بابه‌تانه‌ نووسراون‌و له‌ زمان ئه‌فسه‌ره‌ ئێراني‌يه‌كانه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ قازي‌ گوتويه‌: "ئه‌و رووداوانه‌ له‌ ئاكامي‌ ئه‌وه‌ي‌ دابووه‌ كه‌ ئێوه‌ خۆتان قانووني‌ بنه‌ڕه‌تيتان له‌ ژێر پێ‌ ناوه‌. ئێستاش من ته‌نيا خۆم په‌ره‌پێده‌ري‌‌ دێمۆكراسي له‌ كوردستانم‌و هيچ هێزێكي‌ بيگانه‌ مني‌ هان نه‌داوه‌. بێ‌به‌شيي‌ كورد مني‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردني‌ ئه‌و كارانه‌ هان داوه‌."
كاتێك سه‌رۆكي‌ دادگا يا دادستان به‌ خه‌يانه‌ت تاوانباري ده‌كا له‌ وه‌ڵام دا ده‌ڵێ‌: "ئێره‌ ماڵي‌ منه‌, خاكي‌ كوردستان خاكي‌ باب‌و باپير‌و ئه‌جدادي‌ منه‌ چۆن ده‌توانم ده‌ستي‌ لێ‌ هه‌ڵ‌گرم."
ئه‌گه‌ر موحاكه‌مه‌ي‌ يه‌كه‌م له‌ ‌ 19ي‌ مانگي‌ ژانويه‌ ده‌ستي‌ پێ‌كرد‌و چه‌ند رۆژي‌ خاياند‌و حوكمي‌ ئيعدامي‌ قازي‌يه‌كاني‌ دا, موحاكه‌مه‌ي‌ دووهه‌م له‌ ‌ 28ي‌ مارسي‌ ‌ 1947 واته‌ ‌ 7ي‌ خاكه‌لێوه‌ ده‌ستي‌ پێ‌كرد‌و رۆژي‌ ‌ 30ي‌ مارس كۆتايي‌ پێ‌هات.
گۆڤاري‌ "خه‌باتي‌ قوتابيان" ژماره‌ ‌ 37 له‌م دوايانه‌دا له‌ زمان سه‌روان كيومه‌رس سالحي‌ هه‌واڵنێري‌ گۆڤاري‌ ئه‌رته‌ش كه‌ له‌ دادگاكه‌دا بووه‌‌و دوايه‌ له‌سه‌ر نووسيني‌ راپۆرتێك له‌و پێوه‌ندي‌يه‌دا ده‌گيرێ‌‌و ساڵێك ده‌به‌نديخانه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌, هێندێك رسته‌ له‌ وته‌كاني‌ پێشه‌واي‌ بڵاو كرده‌وه‌.
پێشه‌وا فه‌رموويه‌: "من له‌ زووه‌وه‌ خۆم بۆ ئه‌وه‌ ئاماده‌ كردوه‌, به‌ باوه‌شي‌ ئاواڵه‌وه‌ پێشوازي‌ له‌و مردنه‌ سه‌ربه‌رزانه‌يه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ رێگاي‌ ئازاديي‌ ميلله‌ته‌كه‌م دا ده‌كوژرێم. ئه‌وه‌ به‌ڵێنێكه‌ كه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مم داوه‌ له‌گه‌ڵيان بژيم‌و بۆ ئه‌وانيش بمرم, تازه‌ چۆن ئاماده‌م به‌ڵێني‌ خۆم بشكێنم."
سه‌روان كيومه‌رس هه‌روه‌ها ده‌نووسێ‌: "من له‌ زۆربه‌ي‌ دادگاكاني‌ مه‌يداني‌‌و سه‌ربازي‌ وه‌ك هه‌واڵنێر به‌شداريم كردوه‌ به‌ڵام هه‌رگيز هيچ كه‌سێكم به‌ راده‌ي‌ قازي‌ محه‌ممه‌د به‌ جه‌رگ‌و بوێر نه‌ديوه‌. ئه‌و له‌ كاتي‌ دادگايي‌كردن دا نه‌يده‌زاني‌ ترس چيه‌. زۆر به‌ بێ‌باكي‌ قسه‌ي‌ ده‌كرد‌و وه‌ڵامي‌ پرسياره‌كاني‌ ده‌دايه‌وه‌."
هه‌ر ئه‌و به‌ جه‌رگي‌‌و له‌خۆبردوويي‌يه‌ش بوو كه‌ له‌ پاي‌ سێداره‌ ئيزني‌ نه‌دا چاوي‌ ببه‌ستن‌و فه‌رمووي‌: "حه‌ز ده‌كه‌م له‌ ئاخرين چركه‌ي‌ ژيانيشم دا به‌ سه‌ربه‌رزي‌‌و چاوي‌ كراوه‌وه‌ له‌ نيشتماني‌ خۆشه‌ويستم بروانم." هه‌روه‌ها فه‌رموويه‌تي‌:
"ئێوه‌ قازي‌ محه‌ممه‌دێك ده‌كوژن به‌ڵام بزانن له‌ هه‌ر تنوكه‌ خوێنێكي‌ من قازي‌ محه‌ممه‌دێك شين ده‌بێته‌وه‌. داوا له‌ گه‌لي‌ كورد ده‌كه‌م خه‌باتي‌ خۆي‌ له‌پێناو رزگاريي‌ كوردستان دا په‌ك نه‌خا, باوه‌ڕ به‌ ده‌وڵه‌تي‌ خۆفرۆشي‌ تاران مه‌كه‌ن. بژي‌ كورد‌و كوردستان"


 

رد مع اقتباس
قديم 02-05-2013, 11:59 PM   #4
( جوهرة المنتدى )


الصورة الرمزية *كوردستانية*
*كوردستانية* غير متواجد حالياً

بيانات اضافيه [ + ]
 رقم العضوية : 6
 تاريخ التسجيل :  Sep 2010
 أخر زيارة : 03-24-2014 (07:53 PM)
 المشاركات : 30,809 [ + ]
 التقييم :  619
 الدولهـ
kurdistan
 الجنس ~
Female
 MMS ~
MMS ~
 SMS ~
کوردستان
ئه‌ي کوردستان
خاکت ده‌رماني ده‌رده‌
ئه‌ي نيشتمان
:ala:
لوني المفضل : Cornflowerblue
افتراضي رد: ژيان‌و خه‌باتي‌ پێشه‌وا قازي‌ محه‌مه‌د



وێنەی پێشەوا قازی محەممەد لەگەڵ بەرێز عەڵی ئاغای حاجی ئیلخانی لە بۆکان



 

رد مع اقتباس
قديم 02-06-2013, 12:00 AM   #5
( جوهرة المنتدى )


الصورة الرمزية *كوردستانية*
*كوردستانية* غير متواجد حالياً

بيانات اضافيه [ + ]
 رقم العضوية : 6
 تاريخ التسجيل :  Sep 2010
 أخر زيارة : 03-24-2014 (07:53 PM)
 المشاركات : 30,809 [ + ]
 التقييم :  619
 الدولهـ
kurdistan
 الجنس ~
Female
 MMS ~
MMS ~
 SMS ~
کوردستان
ئه‌ي کوردستان
خاکت ده‌رماني ده‌رده‌
ئه‌ي نيشتمان
:ala:
لوني المفضل : Cornflowerblue
افتراضي رد: ژيان‌و خه‌باتي‌ پێشه‌وا قازي‌ محه‌مه‌د



مامۆستا هێمنی موکریانی بۆ له‌ سێ دارا دانی پێشه‌وا قازی ده‌لێت:




 

رد مع اقتباس
قديم 02-06-2013, 12:01 AM   #6
( جوهرة المنتدى )


الصورة الرمزية *كوردستانية*
*كوردستانية* غير متواجد حالياً

بيانات اضافيه [ + ]
 رقم العضوية : 6
 تاريخ التسجيل :  Sep 2010
 أخر زيارة : 03-24-2014 (07:53 PM)
 المشاركات : 30,809 [ + ]
 التقييم :  619
 الدولهـ
kurdistan
 الجنس ~
Female
 MMS ~
MMS ~
 SMS ~
کوردستان
ئه‌ي کوردستان
خاکت ده‌رماني ده‌رده‌
ئه‌ي نيشتمان
:ala:
لوني المفضل : Cornflowerblue
افتراضي رد: ژيان‌و خه‌باتي‌ پێشه‌وا قازي‌ محه‌مه‌د





 

رد مع اقتباس
قديم 02-06-2013, 12:02 AM   #7
( جوهرة المنتدى )


الصورة الرمزية *كوردستانية*
*كوردستانية* غير متواجد حالياً

بيانات اضافيه [ + ]
 رقم العضوية : 6
 تاريخ التسجيل :  Sep 2010
 أخر زيارة : 03-24-2014 (07:53 PM)
 المشاركات : 30,809 [ + ]
 التقييم :  619
 الدولهـ
kurdistan
 الجنس ~
Female
 MMS ~
MMS ~
 SMS ~
کوردستان
ئه‌ي کوردستان
خاکت ده‌رماني ده‌رده‌
ئه‌ي نيشتمان
:ala:
لوني المفضل : Cornflowerblue
افتراضي رد: ژيان‌و خه‌باتي‌ پێشه‌وا قازي‌ محه‌مه‌د





 

رد مع اقتباس
قديم 02-06-2013, 12:04 AM   #8
( جوهرة المنتدى )


الصورة الرمزية *كوردستانية*
*كوردستانية* غير متواجد حالياً

بيانات اضافيه [ + ]
 رقم العضوية : 6
 تاريخ التسجيل :  Sep 2010
 أخر زيارة : 03-24-2014 (07:53 PM)
 المشاركات : 30,809 [ + ]
 التقييم :  619
 الدولهـ
kurdistan
 الجنس ~
Female
 MMS ~
MMS ~
 SMS ~
کوردستان
ئه‌ي کوردستان
خاکت ده‌رماني ده‌رده‌
ئه‌ي نيشتمان
:ala:
لوني المفضل : Cornflowerblue
افتراضي رد: ژيان‌و خه‌باتي‌ پێشه‌وا قازي‌ محه‌مه‌د



1
وه‌سیه‌تنامه‌ی‌ پێشه‌وا قازی‌ محه‌ممه‌د


كه‌یومه‌رس ساڵح**
ده‌نووسێ‌: بۆ ته‌واوكردنی‌ راپۆرت چوومه‌ به‌ندیخانه‌. كاتێك له‌ته‌ك یه‌كێك له‌ ئه‌فه‌سه‌ركان‌دا چوومه‌ نێو به‌ندیخانه‌، قازی‌ محه‌ممه‌د خه‌ریكی‌ نوێژكردن بوو، ئه‌فسه‌ری ئاماژه‌ پێ‌كراو هه‌واڵی‌ به‌ڕێكردنی‌ قازییه‌كانی‌ بۆ تاران پێیان گه‌یاند. سه‌در‌و سه‌یفی‌ قازی‌ زۆر خۆشحاڵ بوون، به‌ڵام قازی‌ محه‌ممه‌د له‌ بوون‌و راگه‌یاندنی‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ چووكه‌ترین ئاڵوگۆڕێكی‌ له‌ خۆی نیشان‌


نه‌دا. قازییه‌كان كه‌لوپه‌له‌كانیان كۆكرده‌وه‌‌و داوایان له‌ ئه‌فسه‌ری‌ به‌رپرسی كرد بۆ دابینكردنی‌ خه‌رجی‌ سه‌فه‌ر له‌ ماڵه‌وه‌یان پووڵیان بۆ بێنن به‌ڵام ناوبراو وتی‌ به‌رپرسایه‌تیی‌ سه‌فه‌ره‌كه‌و دابینكردنی‌ تێچووی‌ له‌ ئه‌ستۆی سوپایه‌. هه‌ركام له‌ قازییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ سه‌ربازی‌ چه‌كداردا، سواری‌ ماشینێكی‌ نیزامی‌ بوون. عه‌سری‌ هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ رێوشوێنه‌كانی‌ یاساغبوونی‌ هاتووچۆ‌و حكوومه‌تی‌ نیزامی‌ له‌ مه‌هاباددا راگه‌یاندران. له‌ گۆڕه‌پانی‌ چوارچرادا خانوویه‌كی‌ سێ‌قات هه‌بوو كه‌ ده‌رگایه‌كی‌ به‌ره‌وڕووی‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ ده‌كرایه‌وه‌. له‌ رۆژێك له‌مه‌وپێشه‌وه‌ ئه‌م ماڵه‌ به‌ بیانووی‌ جێگیركردنی‌ كاتیی‌ شاندی‌ نێردراو چۆڵ‌كرابوو. ماشینی‌ قازی‌ محه‌ممه‌د كه‌ له‌ پێش دوو ماشینی‌ دیكه‌وه‌ ده‌چوو له‌ مه‌یدانی‌ چوارچرادا وه‌ستا.
قازی‌ محه‌ممه‌د پرسی بۆ لێره‌دا رادوه‌ستن؟ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ وه‌ڵامی‌ دایه‌وه‌: سه‌ره‌تای‌ چوونی‌ ئێوه‌ بۆ تاران، لێره‌وه‌یه‌. كاتێك قازی‌ محه‌ممه‌د له‌ ماشین دابه‌زی‌‌و چووه‌ داڵانه‌كه‌وه‌، دادستان نیكوزاد‌و چه‌ند سه‌ربازی‌ چه‌كداری‌ له‌ ته‌ك سه‌رۆكی‌ بێهداشت كه‌ تازه‌ له‌ تارانه‌وه‌ هاتبوو، دی‌ له‌سه‌ر مێزێك قورئانێك دانرابوو. دادستان سه‌رهه‌نگ نیكوزاد حوكمی‌ دادگای‌ خوێنده‌وه‌‌و به‌ قازیی‌ راگه‌یاند حوكم هه‌رچی‌ خێراتر ده‌بێ‌ جێبه‌جێ‌ بكرێ‌.
سه‌رهه‌نگ نیكوزاد به‌ قازی‌ وت: هه‌رچی‌ خێراتر وه‌سیه‌تنامه‌یه‌ك داڕێژن. قازیش زوو له‌ پشتی‌ مێزدا دانیشت‌و نووسینی‌ وه‌سیه‌تنامه‌ی‌ ده‌ست پێ‌كرد. له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كورت‌دا چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی‌ نووسی به‌ڵام زوو ماندوو بوو‌و داوای‌ له‌ مه‌لا مه‌هابادییه‌كان كرد وته‌كانی‌ له‌ وه‌سیه‌تنامه‌كه‌دا بنووسن. قازی‌ محه‌ممه‌د زۆر له‌سه‌ره‌خۆ قسه‌ی‌ ده‌كرد: فڵان زه‌وی‌‌و فڵان شوێن‌و فڵان مزگه‌وت‌و قوتابخانه‌‌و نه‌خۆشخانه‌ دامه‌زرێنن تا داهاتووان كه‌ڵكیان لێ‌وه‌رگرن. كاتێك وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ ته‌واو بوو، 2:30 به‌ نوێژخوێندن‌و "راز‌و نیاز" له‌گه‌ڵ خودا تێ‌په‌ڕی‌. دادستان به‌ ته‌واوی‌ له‌ درێژه‌كێشانی‌ نوێژی‌ قازی‌ محه‌ممه‌د تووڕه‌ ببوو. پاش ته‌واو بوونی‌ "راز‌و نیاز"، قازی‌ داوای‌ له‌ دادستان كرد بابه‌تگه‌لێكی‌ دیكه‌ به‌ ناوی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ زیاد بكا. دادستان بڕیاری‌دا پێنووس‌و كاغه‌ز ئاماده‌ بكه‌ن.
قازی‌ محه‌ممه‌د به‌ مه‌لای‌ وت هه‌رچی‌ ده‌یڵێم بینووسه‌. مه‌لا وه‌ڵامی‌ دایه‌وه‌ قوربان چی‌ بنووسم؟ ئه‌وه‌ی‌ من ده‌یڵێم بینووسه‌.
كه‌یومه‌رس ساڵح له‌ درێژه‌دا ده‌ڵێ‌:
قازی‌ محه‌ممه‌د بابه‌ته‌كانی‌ به‌ فارسی ده‌ربڕی‌‌و داوای‌ له‌ مه‌لا كرد به‌ كوردی‌ بیان نووسێ‌. مه‌لا وتی‌: به‌ كوردی‌ نازانم بنووسم.
قازی‌ محه‌ممه‌د به‌ ناڕه‌حه‌تییه‌وه‌ وتی‌:
"ئه‌مه‌ش یه‌كێكی‌تر له‌ مه‌ینه‌تییه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد"‌و ده‌ستی‌ كرد به‌ نووسین.
بسم الله الرحمن الرحیم
نه‌ته‌وه‌ی‌ زۆر لێ‌كراو، بێ‌به‌ش‌و چه‌وساوه‌ی‌ كورد! برایانی‌ به‌ڕێز! له‌ دوایین ساته‌كانی‌ ژیان‌دا بابه‌تگه‌لێتان وه‌ك ئامۆژگاری‌ پێ‌ ده‌ڵێم. بۆ ره‌زامه‌ندیی‌ خودا ده‌ست له‌ دوژمنیی‌ یه‌كتر هه‌ڵ‌گرن، یه‌ك بگرن‌و بۆ پشتیوانی‌ له‌ یه‌كتر هه‌ڵ‌سن، له‌ به‌رابه‌ر دوژمن‌دا راوه‌ستن، خۆتان به‌ نرخێكی‌ كه‌م به‌ دوژمنه‌كان مه‌فرۆشن. دوژمن ته‌نیا بۆ گه‌یشتن به‌ قازانجه‌كانی‌ ئێوه‌ی‌ ده‌وێ‌. پاش ئه‌وه‌ ئیتر زیاتر له‌ تڵپه‌یه‌ك نین.
دوژمنانی‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆرن، زۆردان، نامه‌رد‌و بێ‌ویژدانن، رازی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك یه‌كیه‌تیی‌‌و پێكه‌وه‌ بوونه‌. ئازادیی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێویستی‌ به‌ پشتیوانیی‌ گشت نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌، نه‌ته‌وه‌ی‌ یه‌كنه‌گرتوو هه‌میشه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵات‌دایه‌. ئێوه‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد شتێكتان له‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ دیكه‌ كه‌م نیه‌. به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ پیاوه‌تی‌، غیره‌ت‌و ئازایه‌تیی‌ ئێوه‌ فره‌ زۆرتره‌. ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی‌ له‌ به‌ندی‌ دیلی‌ رزگاریان بووه‌ یه‌كگرتوو بوون‌و ته‌واو. ئێوه‌ش ده‌توانن به‌ یه‌كگرتوویی‌‌و هاوپێوه‌ندی‌ زه‌نجیری‌ دیلێتی‌ پچڕێنن. ئێره‌یی‌، خه‌یانه‌ت‌و خۆفرۆشی وه‌لانێن. ئیتر فریوی‌ دوژمنان مه‌خۆن. دوژمنی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد له‌ هه‌ر تاقم‌و گرووپ‌و ره‌نگ‌و ره‌گه‌زێك، هه‌ر دوژمنه‌، بێ‌ به‌زه‌یی‌و ویژدانه‌. ئێوه‌ له‌گیان یه‌ك به‌رده‌دا تا به‌ قازانجه‌كانی‌ خۆی بگا، به‌ به‌ڵێنیگه‌لی‌ درۆزنانه‌، ئێوه‌ ده‌خڵه‌تێنێ‌. له‌ ئیسماعیل ئاغای‌ شكاك تا جه‌وهه‌رئاغای‌ برای‌‌و حه‌مزه‌ئاغای‌ مه‌نگوڕ‌و چه‌ندین‌و چه‌ند قاره‌مانێكی‌ دیكه‌، فریوی‌ ئه‌م زۆرداره‌ مه‌لعونانه‌یان خوارد‌و ناپیاوانه‌ شه‌هیدكران. هه‌موویانیان به‌ قورئان‌و سوێند فریودا، ئاخر ئه‌مانه‌ كه‌ی‌ له‌ قورئان‌و سوێند تێ‌ده‌گه‌ن، وه‌فا له‌ لای‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌، شمه‌كی‌ بازاڕه‌. له‌ رێگه‌ی‌ خوداو بۆ ره‌زامه‌ندیی‌ ئه‌و پشتی‌ یه‌كتر چۆڵ مه‌كه‌ن‌و یه‌كگرتوو بن، دڵنیا بن ئه‌گه‌ر دوژمن هه‌نگوێنتان پێ‌بدا، تێكه‌ڵ به‌ژه‌هره‌. فریوی‌ سوێنده‌ درۆزنه‌كانی‌ مه‌خۆن. ئه‌گه‌ر هه‌زار جار سوێند بخۆن دووباره‌ هیچ ئامانجێكیان جیا له‌ له‌نێوبردنی‌ ئێوه‌ نیه‌.
له‌ دوایین كاتژمێره‌كانی‌ ژیانم‌‌دا خودا به‌ شایه‌تی‌ ده‌گرم كه‌ له‌ رێگای‌ ئازادی‌‌و به‌خته‌وه‌ریی‌ ئێوه‌دا گیان‌و ماڵی‌ خۆم به‌خت كرد‌و له‌ هیچ هه‌وڵێك كۆتاییم نه‌كرد. له‌ لای‌ ئه‌مانه‌، كوردبوونی‌ ئێوه‌ تاوانه‌، سه‌رو گیان‌و ماڵ‌و شه‌ره‌فی‌ ئێوه‌ له‌ لایان حه‌ڵاڵه‌. ئه‌وان چونكه‌ له‌ گۆڕه‌پانی‌ شه‌ڕدا ناتوانن له‌ به‌رانبه‌ر ئێوه‌دا راوه‌ستن، هه‌میشه‌ هانا بۆ فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه‌ ده‌به‌ن. شا‌و ده‌ست‌و پێوه‌ندییه‌كانی‌ به‌ جاران په‌یامیان نارد كه‌ بۆ وتووێژ ئاماده‌ن‌و مه‌یلی‌ خوێن رشتنیان نیه‌، به‌ڵام من ده‌مزانی‌ ئه‌وان درۆده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر خه‌یانه‌ت، خۆفرۆشی‌و فریوخواردوویی‌ هێندێ‌ له‌ سه‌رۆك عه‌شیره‌كان نه‌بووایه‌، كۆمار هیچكات شكستی‌ نه‌ده‌خوارد.


 

رد مع اقتباس
قديم 02-06-2013, 12:04 AM   #9
( جوهرة المنتدى )


الصورة الرمزية *كوردستانية*
*كوردستانية* غير متواجد حالياً

بيانات اضافيه [ + ]
 رقم العضوية : 6
 تاريخ التسجيل :  Sep 2010
 أخر زيارة : 03-24-2014 (07:53 PM)
 المشاركات : 30,809 [ + ]
 التقييم :  619
 الدولهـ
kurdistan
 الجنس ~
Female
 MMS ~
MMS ~
 SMS ~
کوردستان
ئه‌ي کوردستان
خاکت ده‌رماني ده‌رده‌
ئه‌ي نيشتمان
:ala:
لوني المفضل : Cornflowerblue
افتراضي رد: ژيان‌و خه‌باتي‌ پێشه‌وا قازي‌ محه‌مه‌د



2


وه‌سیه‌ت ده‌كه‌م منداڵه‌كانتان فێری‌ زانست‌و عیلم بكه‌ن. نه‌ته‌وه‌ی‌ ئێمه‌ شتێكی‌ له‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ تری‌ جیهان كه‌م نیه‌، جیا له‌ زانست‌و عیلم. فێری‌ زانست بن تا له‌ كاروانی‌ مرۆڤایه‌تی‌ دوا نه‌كه‌ون. زانست، چه‌كی‌ له‌نێوبردنی‌ دوژمنانه‌، دڵنیابن ئه‌گه‌ر به‌ دوو چه‌كی‌ یه‌كیه‌تی‌‌و زانست پۆشته‌ ببن، دوژمنان كارێكیان بۆ ناچێته‌ پێش. ئێوه‌ نابێ‌ به‌ مردنی‌ من‌و براكان‌و ئامۆزاكانم ترس بچێته‌ دڵتانه‌وه‌. هێشتا قاره‌مانگه‌لێكی‌ زۆر ده‌بێ‌ گیان فیدا بكه‌ن تا داری‌ ئازادیی‌ كوردستان بگاته‌ به‌رهه‌م. دڵنیام پاش ئێمه‌ش قاره‌مانگه‌لێكی‌ دیكه‌ هه‌ن كه‌ فریوبخۆن، به‌ڵام هیوادارم مه‌رگی‌ ئێمه‌ ببێته‌ ده‌رسی عیبره‌ت بۆ سه‌رجه‌م خه‌باتگیڕانی‌ ئازادیی‌ كوردستان. وه‌سیه‌تێكی‌ دیكه‌م بۆ دڵسۆزانی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد هه‌یه‌. له‌ خودای‌ گه‌وره‌ داوای‌ ئازادیی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ خۆتان بكه‌ن. شایه‌ت له‌ خۆتان بپرسن بۆ من سه‌رنه‌كه‌وتم؟ له‌ وه‌ڵام‌دا ده‌بێ‌ بڵێم به‌ خودا سه‌ركه‌وتووی‌ راسته‌قینه‌ منم. چ نێعمه‌تێك له‌وه‌ سه‌رتره‌ كه‌ سه‌رو ماڵ‌و گیانم له‌ رێگای‌ نه‌ته‌وه‌‌و نیشتمانم‌دا به‌خت بكه‌م. باوه‌ڕ بكه‌ن من جاران داوام له‌ خودا كردوه‌ ئه‌گه‌ر بمرم به‌ شێوه‌یه‌ك گیان له‌ده‌ست بده‌م كه‌ به‌ روومه‌تی‌ سووره‌وه‌ له‌ لای‌ خودا‌و پێغه‌مبه‌ر‌و نه‌ته‌وه‌كه‌م دا ئاماده‌ بم. وه‌ها مردنێك سه‌ركه‌وتنی‌ راسته‌قینه‌یه‌.
خۆشه‌ویستانم! كوردستان، نیشتمانی‌ كورد‌و ماڵیه‌تی‌. هیچ كه‌سێك مافی‌ ئێره‌یی‌‌و به‌خێڵی‌ نیه‌ هه‌موو له‌ ماڵی‌ خۆیان‌دا ئازادن. هه‌رچی‌ له‌ ده‌ستتان دێ‌ بۆ ئازادیی‌ كورد كۆتایی‌ مه‌كه‌ن.
ئیتر نابێ‌ له‌سه‌ر رێگای‌ ئه‌و كه‌سانه‌دا كه‌ به‌رپرسایه‌تی‌ ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆ راوه‌ستن. له‌ به‌رد خستنه‌ رێگه‌ ده‌ست هه‌ل‌َگرن‌و ئه‌ركه‌كانتان به‌ باشترین شێوه‌ به‌ڕێوه‌ببه‌ن. دڵنیابن براكورده‌كه‌تان له‌ دوژمنی‌ بێگانه‌ زۆر باشتر. ئه‌گه‌ر من به‌پرسایه‌تیم وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتبایه‌ ئێستا له‌ پای‌ چێوه‌ی‌ داردا نه‌بووم و له‌ لای بنه‌ماڵه‌كه‌م رۆژه‌كانم ده‌برده‌سه‌ر، به‌ڵام ئه‌ركی‌ من، به‌رزترین ئامانجم بوو و، تا پێی‌ گیان راوه‌ستام. به‌ هیوای‌ خوداوه‌ندی‌ گه‌وره‌، له‌ ئاكام‌دا به‌سه‌ر دوژمنان‌دا سه‌رده‌كه‌ون.
1ـ بڕواتان به‌ خودا‌و ماجا‌و من عندالله ‌و پێغه‌مبه‌ری‌ ئه‌كره‌م (س) هه‌بێ‌‌و ئه‌ركه‌ دینییه‌كانی‌ خۆتان به‌ باشترین شێوه‌ به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.
2ـ یه‌كیه‌تی‌و هاوپێوه‌ندی‌، ره‌مزی‌ سه‌ركه‌وتنه‌. ئێره‌یی‌‌و خۆفریودان وه‌لابنێن‌و له‌ وه‌رگرتنی‌ به‌رپرسایه‌تی‌‌و خزمه‌تكردن‌‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كتر كێ‌به‌ركێ‌ بكه‌ن.
3ـ زانست‌و ئاگایی‌ خۆتان به‌رنه‌سه‌رێ‌ تا فریوی‌ دوژمنان نه‌خۆن.
4ـ هیچ كات دوژمن به‌ دۆست مه‌زانن چونكه‌ دوژمنی‌ نه‌ته‌وه‌‌و نیشتمان‌و دینتانه‌.
5ـ خۆتان بۆ چه‌ند رۆژ ژیان له‌م دنیا له‌ناوچووه‌دا مه‌فرۆشن. مێژوو سه‌لماندوویه‌ كه‌ دوژمن به‌ چووكه‌ترین بیانوویه‌ك، ده‌ست بۆ كوشتار‌و سه‌ركوت ده‌با.
6ـ خه‌یانه‌ت به‌ یه‌كتر مه‌كه‌ن نه‌ خه‌یانه‌تی‌ سیاسی‌و نه‌ خه‌یانه‌تی‌ ماڵی‌‌و گیانی‌‌و نامووسی. خه‌یانه‌تكار له‌ لای‌ خودا‌و گه‌ل رووڕه‌شه‌‌و خه‌یانه‌ت، له‌ ئاكام‌دا بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
7ـ له‌ته‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دا، بێ‌ خه‌یانه‌ت ئه‌رك به‌ڕێوه‌بردن هاوكاری‌ بكه‌ن. خودای‌ نه‌خواسته‌ هیچكات مه‌بنه‌ سیخۆڕی‌ بێگانه‌.
8ـ ئه‌و شوێنانه‌ی‌ له‌ وه‌سیه‌تنامه‌كه‌دا ئاماژه‌م پێ‌ كردون (مزگه‌وت، قوتابخانه‌‌و نه‌خۆشخانه‌) هی‌ خۆتانن، به‌ باشترین شێوه‌ كه‌ڵكیان لێ‌وه‌رگرن.
9ـ واز له‌ شۆڕش مه‌هێنن تا له‌ژێرده‌سته‌یی‌ ده‌رباز بن. ماڵی‌ دنیا هیچ نیه‌، ئه‌گه‌ر نیشتمانێكتان هه‌بێ‌، سه‌ربه‌خۆیی‌یه‌كتان هه‌بێ‌‌و ماڵ‌و خاك‌و نیشاتمانتان هی‌ خۆتان بێ‌، ئه‌و كات هه‌موو شتێكتان ده‌بێ‌، هه‌م سامان هه‌م ده‌وڵه‌ت، هه‌م ئابڕو و هه‌م نیشتمان.
10ـ گومان ناكه‌م جیا له‌ مافی‌ خودا (حق الله)، مافێكی‌ دیكه‌ له‌ ئه‌ستۆم بێ‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ست ده‌كا قه‌رزێكی‌ به‌لامه‌وه‌یه‌ بچێته‌ لای‌ میراتگرانم.
تا ده‌ست نه‌ده‌یه‌ ده‌ستی‌ یه‌كتر، سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر نابێ‌. له‌ یه‌كتر زۆر مه‌كه‌ن چونكه‌ خوداوه‌ند دوژمنی‌ زۆردارانه‌. هیوادرام وته‌كانم وه‌رگرن، خوداوه‌ند ئێوه‌ به‌سه‌ر دوژمنان‌دا سه‌رخات.
مراد ما نصیحت بود و گفتیم (مه‌به‌ستی‌ ئێمه‌ ئامۆژگاری‌ بوو وتمان)
حوالت با خدا كردیم و رفتیم (سپاردمان به‌ خودا‌و رۆیشتین)
خزمه‌تگوزاری‌ نه‌ته‌وه‌‌و نیشتمان محه‌ممه‌د قازی‌
سه‌رچاوه‌: كتێبی‌ " قازی‌ محه‌ممه‌د‌و كۆمار له‌ ئاوێنه‌ی‌ به‌ڵگه‌كان"دا ، بێهزاد خۆشحالی‌، 1380، هه‌مه‌دان
* زورگێڕدراوی‌ ده‌قی‌ فارسی "وه‌صیت‌نامه‌ قازی‌ محمد"ه‌ كه‌ فارسییه‌كه‌ی‌ له‌ به‌شی رێبه‌رانی‌ شه‌هیدی‌ ماڵپه‌ڕی‌ پێشمه‌رگه‌كان وه‌رگیراوه‌.
** كه‌یومه‌رس ساڵح، هه‌واڵنێری‌ سوپای‌ شه‌هنشایی‌ ئێران كه‌ خۆی له‌ دادگای‌ قازییه‌كاندا به‌شداربووه‌و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خوشكه‌زای‌ سه‌ر له‌شكر فه‌ریدوون جه‌م، شووی‌ شه‌مس(خوشكی‌ شای‌ ئێران) بووه‌، بڕواپێكراوی‌ ده‌رباری‌ شا بووه‌.
راپۆرتی‌ ره‌وتی‌ دادگایی‌ كردنی‌ قازییه‌كان كه‌ له‌ لایه‌ن كه‌یومه‌رس ساڵحه‌وه‌ نووسراوه‌، له‌ تایبه‌تنامه‌یه‌ك‌دا چاپ بووه‌‌و بۆ خوێندنه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زۆر نهێنی‌ دراوه‌ته‌ ئه‌فسه‌ره‌ پایه‌به‌رز‌و جێگای‌ بڕواكانی‌ شا.


 

رد مع اقتباس
قديم 02-06-2013, 12:06 AM   #10
( جوهرة المنتدى )


الصورة الرمزية *كوردستانية*
*كوردستانية* غير متواجد حالياً

بيانات اضافيه [ + ]
 رقم العضوية : 6
 تاريخ التسجيل :  Sep 2010
 أخر زيارة : 03-24-2014 (07:53 PM)
 المشاركات : 30,809 [ + ]
 التقييم :  619
 الدولهـ
kurdistan
 الجنس ~
Female
 MMS ~
MMS ~
 SMS ~
کوردستان
ئه‌ي کوردستان
خاکت ده‌رماني ده‌رده‌
ئه‌ي نيشتمان
:ala:
لوني المفضل : Cornflowerblue
افتراضي رد: ژيان‌و خه‌باتي‌ پێشه‌وا قازي‌ محه‌مه‌د



بۆ پێشه‌وا
سه‌لام ئیسماعیلپوور

قازیا! ده‌نگت به‌هێزه‌ چونكوو ده‌نگی‌ شادی‌یه‌
بیری‌ روونت بۆ هه‌موومان مه‌شخه‌ڵی‌ ئازادی‌یه‌
ده‌نگی‌ نركه‌ت وه‌ك سروودی‌ راپه‌ڕینه‌، هه‌ڵمه‌ته‌
وه‌ك دروشمی‌ شۆڕشێكی‌ بێ‌وچانی‌ میلله‌ته‌
وه‌ك تریشقه‌ی‌ هه‌وری‌ ره‌حمه‌ت بۆ دڵی‌ جوتیاری‌ كورد
وه‌ك بروسكه‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌ دڵ له‌بۆ دڵداری‌ كورد
پێشڕه‌وی‌ تۆ، پێشه‌وای‌ به‌ش مه‌ینه‌تانی‌، رابه‌ری‌،
زۆر ره‌وایه‌ گه‌ر بڵێم تۆ كاوه‌ی‌ ئاسنگه‌ری‌
تۆ چرای‌ ژینی‌ گه‌لی‌ كورد، تۆ بڵێسه‌ی‌ ئاگری‌
تۆ به‌رامه‌ی‌ ره‌نجی‌ شۆڕش، تۆ چیای‌ خۆڕاگری‌
یادگاری‌ عیشقی‌ تۆیه‌ چوارچرای‌ خوێنباری‌ من
بۆیه‌ قیبله‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كورده‌‌و مه‌حره‌می‌ ئه‌سراری‌ من
چوارچرا جێژوانه‌ بۆ من، یاری‌ من سێداره‌یه‌
هه‌ر به‌ عیشقی‌ ناوی‌ تۆوه‌، كورد وه‌فای‌ به‌و یاره‌یه‌
تۆ كه‌ مامۆستای‌ ژیانی‌، سه‌ر ده‌به‌خشی‌ بۆ وڵات
بۆ مرۆڤی‌‌و مێهره‌بانی‌، خوێنی‌ سوورت كرد خه‌ڵات
ئه‌و سرووده‌ی‌ تۆ له‌ گوێمدایه‌ ده‌ڵێی‌ بۆ نیشتمان
سه‌ر ببه‌خشن رۆڵه‌كانم، سڵ نه‌كه‌ن له‌ دوژمنان
رۆڵه‌كان دڵسۆزی‌ گه‌ل بن، بۆی‌ بسووتن وه‌ك چرا
روونی‌ كه‌ن رێبازی‌ ژین بۆ ئه‌و گه‌له‌ی‌ بێبه‌ش كرا
رۆڵه‌! كۆمه‌ڵگا به‌ زانین ده‌ست‌و پێی‌ رزگار ئه‌بێ‌
هه‌ر به‌ بیری‌ سه‌ربه‌خۆیی‌، كورد له‌ خه‌و بێدار ئه‌بێ‌
رۆڵه‌! قه‌د بڕوا نه‌كه‌ی‌ به‌ قه‌ولی‌ یاری‌ گورگه‌ مێش
قه‌د نه‌به‌ی‌ هانا به‌ هۆزی‌ گه‌ل فرۆشی‌ لاشه‌كێش
نه‌یفرۆشی‌ نیشتمان‌و گه‌ل به‌ حیله‌ی‌ دوژمنان
با په‌تی‌ سێداره‌كانی‌ چوارچرا بۆت بێنه‌ ژوان
ده‌نگی‌ خۆشت وا له‌ گوێما وه‌ك جریوه‌ی‌ بولبولان
رێنوێنیت شه‌رته‌ بگرم وه‌ك چرای‌ رێگه‌ی‌ ژیان
شه‌رته‌ بۆ گه‌ل تێبكۆشم، تاوه‌كوو رزگار ئه‌بم
چونكوو ژانه‌ ژینی‌ كوردان، من له‌ ژین بێزار ئه‌بم
ئه‌و سرووده‌ی‌ تۆ له‌مێژه‌ بۆته‌ فیكری‌ لاوه‌كان
بیر‌و ئامانجت به‌هێزه‌ پێشه‌وای‌ چه‌وساوه‌كان!
وا دڵۆپی‌ خوێنی‌ سوورت ئه‌ی‌ مه‌لی‌ زاماری‌ گه‌ل
روونی‌ كرد ئاسۆی‌ به‌یانی‌ بۆ دڵه‌ی‌ بێداری‌ گه‌ل
دڵنیابه‌ پێشه‌وای‌ كورد! تا ئه‌به‌د هه‌ر حازری‌
وای‌ له‌ ناو دڵمان هه‌میشه‌، نامری‌ تۆ نامری‌!




 

رد مع اقتباس
إضافة رد


(عرض التفاصيل عدد الأعضاء الذين شاهدوا الموضوع : 0
لا توجد أسماء لعرضهـا.
أدوات الموضوع
انواع عرض الموضوع

تعليمات المشاركة
لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
لا تستطيع الرد على المواضيع
لا تستطيع إرفاق ملفات
لا تستطيع تعديل مشاركاتك

BB code is متاحة
كود [IMG] متاحة
كود HTML معطلة

الانتقال السريع

المواضيع المتشابهه
الموضوع كاتب الموضوع المنتدى مشاركات آخر مشاركة
ئه‌ته‌وێت ژيان به‌ دڵخۆشي به‌ريته‌ سه‌ر ؟؟ . احمد زكي به‌شى بابه‌تى گشتى كوردى 6 07-09-2012 03:27 PM
ژيان له‌ ئاسمانه‌كان دا_ئيعجازێكی تر كوردستان به‌شى ئايينى كوردى 4 05-05-2012 11:35 PM
ژيان له‌ ئاسمانه‌كان دا_ئيعجازێكی تر عبدالمجيدهه‌ريري به‌شى ئايينى كوردى 3 03-12-2012 04:51 PM
ژيان‌و خه‌باتي‌ پێشه‌وا قازي‌ محه‌مه‌د Rekan به‌شى مێژوو 3 03-10-2012 11:39 AM
ژيان و به‌ سه‌ رهاتي‌ پێغه‌ مبه‌ ر (سوله‌ يمان)س. Rekan به‌شى مێژوو 2 02-06-2012 01:10 PM


الساعة الآن 04:02 AM


Powered by vBulletin® Version 3.8.4
Copyright ©2000-2009, Jelsoft Enterprises Ltd KDهذا الموقع يتسخدم منتجات Weblanca.com
منتديات اقليم كوردستان غير مسؤولة عن أي اتفاق تجاري أو تعاوني بين الأعضاء فعلى كل شخص تحمل مسئولية نفسه إتجاه مايقوم به من بيع وشراء وإتفاق وأعطاء معلومات موقعه التعليقات المنشورة لا تعبر عن رأي منتديات اقليم كوردستان ولا نتحمل أي مسؤولية قانونية حيال ذلك (ويتحمل كاتبها مسؤولية النشر)